|
|
|
|
|
.. هه‌ندێك به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت‌و بیره‌وه‌ری هه‌ن كه ئه‌بێ كاتیان به‌سه‌ردا تێبپه‌ڕێ‌و له هه‌ل‌ومه‌رجێكی له‌باردا بدركێندرێن؛ له گه‌وناوییه‌وه بۆ قه‌له‌به‌رد یه‌ك له‌و یاده‌وه‌رییانه‌من كه به زۆر هۆ، هێشتا مه‌جالی باسكردنی تێروته‌سه‌لی نه‌هاتووه. ئه‌مڕۆ به ڕێكه‌وت دیسان چوومه‌وه بناری قه‌له‌به‌ردی مه‌زن‌و ئیسته به‌س ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم: ئارۆ رام‌كه‌وته‌ن كۆنه‌هه‌واران.. درێژه .. |
||
|
|
|
|
|
ساڵێك له كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه‌ی دوعا تێپه‌ڕی و كه‌چی ئه‌و زامه هه‌ر ساڕ‌ێژ نه‌بووه و هه‌ر جاره و به بیستنی ناوی و بینینی دیمه‌نێكی ئه‌كولێته‌وه. وه‌ك چۆن یه‌كێك له زه‌قترین بابه‌ته‌كانی ژۆرناڵیسمی كوردی له یه‌كساڵی پێشوودا مه‌سه‌له‌ی دوعا بوو، كاریگه‌ری ئه‌و كاره‌ساته له سه‌ر كۆمه‌ڵگا و هه‌ر تاكێكی كورد حاشا هه‌ڵنه‌گره. جۆره‌ها ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له شێوازه‌كانی: رێپێوان، به‌ستنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربلاو، چاوپێكه‌وتن و مێزگرده ته‌له‌فزوێنییه‌كان، به‌یاننامه ده‌ركردن، نووسینی وتار و لێكۆڵینه‌وه و ... كه له په‌رچه‌كردارێكدا به‌رانبه‌ر به‌و رووداوه ئه‌نجام دران؛ به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ن و ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌نی تریش نووسین له سه‌ر دوعا و رۆشنكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده جیاجیاكانی ئه‌و تراژیدییه هه‌ر تازه بێت.
درێژه .. |
||
|
|
|
|
|
- یه‌ک ساڵی ڕه‌به‌قه فرمێسکه‌کانی دایکت ته‌واو نه‌بووه. من له سۆمای چاوه ته‌ڕه‌کانیدا چاوه‌ڕوانییه‌کی قووڵ بۆ بینینه‌وه‌ی تۆی جگه‌رگۆشه ئه‌خوێنمه‌وه. - خوشکت ئه‌ڵێ: هه‌میشه ئه‌یوت خۆم به هه‌تیوی گه‌وره بووم و هه‌موو سه‌ختییه‌ک ته‌حه‌ممول ئه‌که‌م تا کوڕه‌که‌م ئه‌و ژیانه تاڵه‌ی من ته‌جره‌به نه‌کات. داخی گرانی ئه‌و: وشک بوونی ئاژینی باخی هیواکانته. - ئه‌و هاوڕێیه‌ت ئه‌ڵێ: دوو ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیم له‌ناو حیزب دا لانی که‌م بۆ من ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ی بوو که له‌گه‌ڵ یه‌کێک له گه‌وره‌ترین مرۆڤه‌کانی سه‌رده‌م(واته ئه‌رده‌شێری بارامی)دا ئاشنا بووم. ئه‌و پێی وایه ئه‌م ڕسته‌یه هیچ موباله‌غه‌یه‌کی تیا نییه. - منیش هێشتا مه‌نگی ئه‌و کۆچه له ناکاوه‌تم و هێشتا له‌و حاڵ و هه‌وا پڕله‌ژان و ته‌م و مژاوییه‌ی پار ئه‌م وه‌خته(۲۴و۲۵ی گه‌ڵاڕێزانی 1384)دا ئه‌ژیم: درێژه .. |
||
|
|
|
|
|
فه‌همی ڕۆسته‌می به ناوی ریکخراوه یی(سیروان ناری)ه‌وه به رپرسی ڕاگه یاندنی پژاک، یه‌كێك له‌وانه بوو كه له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌دا گیانی به‌خت كرد. شه‌هید فه‌همی كوڕه‌زازای شاعیری گه‌وره‌ی كورد (كاكه حه‌مه‌ی بێلو - ناری) ه و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خۆشناو و دیاری شاری مه‌ریوانه. هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه ده‌ستی كرد به‌چالاكی سیاسی و به‌زوویی خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری له ناو دڵی كۆمه‌لانی خه‌ڵك‌دا په‌یدا كرد. له ڕووداوه‌كانی ڕه‌شه‌مه‌ی 77 دا بۆ ماوه‌ی ساڵێك زیندان كرا و 2.5ساڵیش حوكمی ته‌عزیرییان به‌سه‌ری دا سه‌پاند، چه‌ند مانگێك دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له زیندان (سه‌ره‌تای به‌هاری 79) رووی كرده شاخ و به‌ته‌واوی خۆی بۆ خزمه‌تی زێده‌تری گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد و بووه قوتابییه‌کی زیره‌کی قوتابخانه‌ی ڕزگاری کوردستان و باپیری وته‌نی: به چاوی که‌م له ناری چاوه‌که‌م مه‌ڕوانه بڕوانه له گۆشه‌ی مه‌دره‌سه‌ی عه‌شقت چ شاگردێکی هۆشیارم سه‌ره‌نجام دوای چه‌ندین ساڵ ژیان به عه‌شقی ئازادی وڵاته‌که‌یه‌وه و خه‌باتێکی ماندوونه‌ناسانه له پێناوی دا 14 ی گه‌ڵاڕێزانی ئه‌مساڵ له جلوبه‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی و له‌ناو سه‌نگه‌ر‌دا دڵه مه‌زنه‌كه‌ی له لێدان كه‌وت. به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی ئه‌و ڕۆڵه قاره‌مانه‌ی گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگه‌ی رزگاری کوردستان
|
||
|
|
|
|
|
- مرۆڤێک ئه‌ویندار، فه‌رهادێک بێپه‌روا، په‌پووله‌یه‌ک تامه‌زرۆ - شاعیری به‌تواناوهه‌ست ناسک و له هه‌مانکاتیشدا سه‌رکه‌وتووی ئه‌ده‌بیاتی به‌رگری - ئه‌ندامی دڵسۆز و کارامه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان - له دامه‌زرێنه‌ران و هه‌ڵسووڕێنه‌رانی ڕێکخراوی سینفی قوتابییانی شاری مه‌ریوان - چالاکی فه‌رهه‌نگی و سیاسی و خۆشه‌ویستی دڵی خه‌ڵک و خه‌باتگێڕانی هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانی شۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردستان - وێڕای ئه‌زمونێکی چه‌ند ساڵه‌ی خه‌باتی نهێنی، پێنج ساڵ و دووهه‌فته پێشمه‌رگایه‌تی له ناو ڕیزه‌کانیPKK دا - سه‌ره‌نجام بوون به قوربانی خاک وگه‌ل، وه‌ک دووهه‌مین شه‌هیدی بنه‌ماڵه و دوازده‌هه‌مین شه‌هیدی گونده‌که‌یان(بایه‌وه) .........
درێژه .. |
||